دیداری نوێنەری كۆنفێدراسیۆن لەگەل كەسایەتیەكی نێودەوڵەتی

لە واشنگتن مستەر كورد بەرپرسی ئۆفیسی پێوەندییە نێونەتەوەیەكانی كۆنفێدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی چاوی كەوت بە بەڕێز گورودێڤ سری سری ڕاڤی شانکار (Sri Sri Ravi Shankar) ڕێبەری ڕۆحی و مەعنەوی هیندی و دامەزرێنەری ڕێکخراوی هونەڕی ژیانكردنە ( Art of Living ).

لەو دیدارەدا رەحیم رەشیدی بە ناوی كۆنفیدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی سپاسی هەوڵی ئاشتی و مرۆڤ دۆستانەی ئەو كەسایەتییە جیهانییەی كردو بە تایبەتی باسی لەوە كرد كە ئەو لای خەڵكی كوردستان زۆر ڕێزلێگیراوە چونكە ساڵی ٢٠١٤ لە جەنگەی شەری داعشدا سەردانی كوردستانی كردو دوایە بویە دەنگێكی بەهێزی كوردستانی و ئئزییدییەكان كە لە لایەن داعشەوە كۆمەلكوژ كران. هەروەها نوێنەری كۆنفێدراسیۆن باسی لە وتەیەكی سەرۆك بارزانی كرد كە لە كاتی شەڕی داعشدا بە پئكهاتەكانی كوردستانی ڕاگەیاند: ”وڵات بەجێنەهێڵن، پێكەوە دەژین و پێكەوە دەمرین”. هاوكات مستەر كورد داوای لەو كەسایەتیە كرد سەردانی هەولێر بكاتەوەو لە نزیكەوە بە چاوی خۆی گەشەو ئازادی ئایینی كوردستان پاش تێكشكاندنی داعش ببینێ و داواشی كرد لە پێگەی نێودەوڵەتی خۆی بۆ داكۆكی لە كوردستان كەڵكی پتر وەرگرێ.
لای خۆیەوە گورودێڤ خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارە دەربڕی و سڵاوی بۆ خەڵكی كوردستان و سەرۆك بارزانی ناردو كولتووری پێكەوەژیانی كوردستانی بە گرینگ و جێگای ستایش ناوبرد.

هەردوو لا ڕێكەوتن درێژە بە پێوەندی و هاوكاری بدەن.
ڕێكخراوی هونەڕی ژیانكردن لە بواری ئاشتی، مافەكانی مرۆڤ و ژیانی تەندروست چالاكەو
لە نزیکەی ١٨٢ وڵاتدا نوێنەرایەتی و چالاکی هەیە، زیاتر لە ١٠ هەزار ناوەند و نزیکەی ٤٠ هەزار ڕاهێنەری فێرکاری لە ئەمریکا، کەنەدا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا و چین هەیەو بنكەی سەرەكیشی لە هێندوستانە.

Ev malper cookies bikar tîne da ku ezmûna xwe baştir bike. Em ê texmîn bikin ku hûn bi wê re baş in, lê hûn heke hûn bixwazin dikarin bidin aliyekî. Qebûl kirin