دیداری نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ ئەندامێکی پاڕڵمانی فینلەندا

لە شاری واشنگتن پێتەختی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، مستەر کورد بەرپرسی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لەگەڵ پیتەر ئۆستمەن ئەندامی پاڕڵمانی فینلەندا کۆبوویەوە.

لەو کۆبوونەوەدا دوو لایەن سەبارەت بە گرینگی پێوەندییەکانی کوردستان و رۆژئاڤا، مەترسییەکانی توندئاژۆیی ئیسلامی لە جیهان بە گشتیی و لە ئورووپا بە تایبەتی قسەیان کردو هەروەها دەربارەی رۆڵی هەمەلایەنەی کوردستان بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی نێوەراست بیروڕایان گۆڕیەوە.
لە میانەی دیدارەکەدا رەحیم رەشیدی نوێنەری کۆنفیدراسیۆن داوای لەو ئەندامەی پاڕڵمانی فینلەندا کرد بۆ باشتر ئاشنا بوون لە ئاستی گەشەو پێشکەوتنی کوردستان سەردانی هەولێر بکات. لای خۆیەوە ئۆستمەن وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارە بەڵێنی بە نوێنەری کۆنفیدراسیۆن دا کە ساڵی داهاتوو سەردانی کوردستان بکات و هەروەها رایگەیاند کە سەرسامە بە کولتووری پێکەوەژیانی پێکهاتەکان لە کوردستان.
هەر دوولا لەسەر پەرەپێدان بە پێوەندییەکانیان و کاری هاوبەش لە چەند بوارێکدا پێداگریان کردەوە.

Ev malper cookies bikar tîne da ku ezmûna xwe baştir bike. Em ê texmîn bikin ku hûn bi wê re baş in, lê hûn heke hûn bixwazin dikarin bidin aliyekî. Qebûl kirin