مستەر کورد بەرپرسی ئۆفیسی پێوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە ئامانجی تاوتوێ کردنی دوایین رەوشی سوریا بە گشتیی، پێگەی پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەتی، لە نزیکەوە چاوی کەوت بە خەلدوون ئەل هەجەری کوری شێخ حیکمەت هەجەری، رێبەری رووحی دروزەکان.
دیداری نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری دروزەکان لە دەرەوە
مستەر کورد بەرپرسی ئۆفیسی پێوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە ئامانجی تاوتوێ کردنی دوایین رەوشی سوریا بە گشتیی، پێگەی پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەتی، لە نزیکەوە چاوی کەوت بە خەلدوون ئەل هەجەری کوری شێخ حیکمەت هەجەری، رێبەری رووحی دروزەکان.
لەو دیدارە، رەحیم رەشیدی هیوای خواست پاش نەمانی دیکتاتۆری ئەسەد، گەلانی سووریا بتوانن پشوویەکیان وەبەربێتەوە، لەم پێوەندییەدا باسی لەوە کرد پێویستە جیهانی ئازاد گوشار بخاتەسەر دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا تاکوو رەچاوی ماف و ئازادییەکانی گەلانی سووریا بە گشتیی و کورد بە تایبەتی بکەن. رەشیدی بە بیری هێنایەوە کە کوردەکان لە شەڕی داعشدا رۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان گێراو پێکهاتەکانیان پاراست و هەنووکەش گرینگە پێکەوە لە پێناو سوریایەکی دێموکرات و کراوە کە ڕەچاوی فرە رەنگی و فرە دەنگی بکات پێكەوە تێبکۆشن.
هەر لەم بەستێنەدا باس لە سیاسەت و رۆڵی خراپی ئێران لە ماوەی رابروودا لە سوریادا کراو بە پێویست زانرا کە رێگری تەواو لە دەستێوەردانەکانی ئێران لە نێوچەکەدا بکرێ.
لای خۆیەوە خەلدوون ئەل هەجەری بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی دروزەکانی سوریا، وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارە، هاوكات لەسەر دوایین ئاڵوگۆرەکانی سوریاو دوورە دیمەنی پێگەی پێکهاتەکان و پێوەندییەکانی کوردو دروز لە سوریای نوێدا دیدو روانگەکانی خۆی خستەروو…
دوو لایەن هاوڕا بوون کە پێویستە دیدارو کۆڕو کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بێ، هەروەها پێکەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆ دەستەبەربوونی مافی پێکهاتەکانی سوریاو چارەسەری کێشەو گرفتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراست لە رێگای ئاشتییەوە هاوکاریەکانیان چڕ بکەنەوە