ناوەندی بەلجیکا سیمینارێکی بەڕێوە برد

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 29\6\2024  ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی KDS  لە وڵاتی بەلجیکا، سیمینارێکی بەرچاوی بۆ هەرسێ بەڕێزان کاوە ئاهەنگەری  چالاکی سیاسیی بەرپرسی  تۆڕی نەدای زاگرۆس و بەڕێز زیخەر مامۆستای زانکۆ و کاندیدانی شارەوانی لۆڤن و بەڕێز خاتوو ئینا تۆمبێر  ئەندامی پەرلەمانی ڤڵاندرن بەڕێوە برد.

ناوەندی ڕەوەندی بەلجیکا سیمیناڕێکی بۆ کاندیدانی شارەوانی لوڤنی بەلجیگا و ئەندامێکی پەرلەمانی ڤلاندرن بەڕێوەبرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 29\6\2024  ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی KDS  لە وڵاتی بەلجیکا، سیمینارێکی بەرچاوی بۆ هەرسێ بەڕێزان کاوە ئاهەنگەری  چالاکی سیاسیی بەرپرسی  تۆڕی نەدای زاگرۆس و بەڕێز زیخەر مامۆستای زانکۆ و کاندیدانی شارەوانی لۆڤن و بەڕێز خاتوو ئینا تۆمبێر  ئەندامی پەرلەمانی ڤڵاندرن بەڕێوە برد.

 

لە سیمینارەکەدا باسێکی چڕو پڕ لەسەر کوردستانییانی دیاسپۆرا  لە بەلجیکا و دەرفەتە سیاسییەکان لە وڵاتی بەلجیکا کرا، ئەوەش بە بەشداری زۆرینەی حزبە سیاسییە کوردستانییەکان بە تایبەت کۆمیتەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هەروەها ڕێکخراوی هێڤی و پارتی دیموکراتی یەکێتیی کورد لە سوریا و پارتی پێشڤەر و کوردی سوریا و بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان  و ڕێکخراوی زاگرۆس بەشداری بوون.

 

لە کۆتایی سیمینارەکە  بە پرسیار و وەڵام سیمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد و لە لایەن بەڕێز حەمە بەکر موسیک ساز  بە ئامێری کلارنێت و دەف و گۆرانی ئامادەبووانی دڵخۆش کرد،  هەروەها لە لایەن دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کاوەی ئاهەنگەری بە پێشکەش کردنی گوڵ و شاڵی گوڵوەنی بە بەرپرسانی کۆمیتە و ڕێکخراوەکان پێشکەش کرا.

جێی باسە، کۆتایی سیمینارەکە بە  خواردنەوە و شیرینی کۆتایی پێ هات

Ev malper cookies bikar tîne da ku ezmûna xwe baştir bike. Em ê texmîn bikin ku hûn bi wê re baş in, lê hûn heke hûn bixwazin dikarin bidin aliyekî. Qebûl kirin