Komkar EU
Konfederasyona Komeleyên Kurdistanê li Ewrûpa

بەشداری نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی دەستپێشخەری ئامادەیی پزیشکی هێزەکانی پێشمەرگە

لە هەولێری پێتەخت، رۆژی دووشەممە، 28ی مانگی 4ی 2025، مستەر کورد لەسەر داخوازی رێکخراوی ”سپێرت ئۆف ئەمریکا” بەشداری رێورەسمی راگەیاندنی دەستپێشخەری ئامادەیی پزیشکی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد. 

 

بەشداری نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی دەستپێشخەری ئامادەیی پزیشکی هێزەکانی پێشمەرگە

لە هەولێری پێتەخت، رۆژی دووشەممە، 28ی مانگی 4ی 2025، مستەر کورد لەسەر داخوازی رێکخراوی ”سپێرت ئۆف ئەمریکا” بەشداری رێورەسمی راگەیاندنی دەستپێشخەری ئامادەیی پزیشکی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی ”سپێرت ئۆف ئەمریکا”، کۆنفرانسی دەستپێشخەری ئامادەیی پزیشکی پێشمەرگەی بەئامانجی بە دیجتاڵکردنی کاروبارەکان و پەیوەندی راستەوخۆی یەکە سەربازییەکان لە حاڵەتە نەخوازراوەکان و کاتی جەنگ و ئاشتی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگەوە کاریان کردبوو کە ئاکامی ئەو پرۆژە هاوبەشە مەشق و راهێنانی پزیشکی پێشکەوتوو بوو کە تیایدا 125 ئەفسەر و پێشمەرگەی یەکە سەربازییەکان لەسەر ئاستی لیواکان و فیرقەکانی پیادەی هێزی پێشمەرگە بەشدارییان تێداکردوە.

 

رەحیم رەشیدی لە پەراوێزی ئەو رێورەسمەکەدا، چاوی کەوت بە هەریەکە لە شۆرش سماعیل وەزیری پێشمەرگە، فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک، ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی فەرماندەیی زێرەڤانی، و تیمێکی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان، زاک بازی بەڕێوەبەری هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ناوەندی ئاسیا لە رێکخراوی سپێرت ئۆف ئەمریکاو ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای هێزی پێشمەرگە.

لەو دیدارانەدا وێرای دووپات کردنەوەی پشتیوانی هەمەلایەنەی کۆنفیدراسیۆن بۆ هێزی پێشمەرگە، هاوکات باس لە بەرنامەو پرۆژەکانی کۆنفیدراسیۆن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کرا.

 

لە کۆتاییدا، خەڵات و دیاری ڕێزڵێنان پێشکەش بە بەشداربووانی ئەم کۆنفرانسە کرا، بە نمایشکردنی کورتە فیدیۆی پڕۆژەی ئامادەیی پزیشکی هێزی پێشمەرگە کۆتایی بە کۆنفرانسەکە هات

Ev malper cookies bikar tîne da ku ezmûna xwe baştir bike. Em ê texmîn bikin ku hûn bi wê re baş in, lê hûn heke hûn bixwazin dikarin bidin aliyekî. Qebûl kirin