Komkar EU
کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە ئەوروپا

ڕژێمی ئێران لەکوشتنی کورد تێر نابێت!

ئارمیتا گراوەند ، تەمەن ١٧ ساڵ ، کچەکوردی خەڵکی کرمانشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە  ڕۆژی ١ی١٠ی٢٠٢٣لەیەکێک لەمیترۆکانی تارانی پایتەخت ، لەلایەن پیاوانی ڕژێمی ئێران بەبیانوی حیجابی زۆرەملێی توشی حاڵەتی بێهۆشبوون دەبێت دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت ،بەڵام دوای ٢٨ ڕۆژ لە ژیانی بێئاگایی  لە کۆمادا گیانلەدەستدەدات.

 

ئارمیتا گراوەند ، تەمەن ١٧ ساڵ ، کچەکوردی خەڵکی کرمانشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە  ڕۆژی ١ی١٠ی٢٠٢٣لەیەکێک لەمیترۆکانی تارانی پایتەخت ، لەلایەن پیاوانی ڕژێمی ئێران بەبیانوی حیجابی زۆرەملێی توشی حاڵەتی بێهۆشبوون دەبێت دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت ،بەڵام دوای ٢٨ ڕۆژ لە ژیانی بێئاگایی  لە کۆمادا گیانلەدەستدەدات.

 

ئەم ڕووداوە لە مانگی ڕەزبەر لە وێستگەی میترۆی شوهێدە لە تاران ڕوویداوە. ڕژێمی ئێران وەک هەمیشە هەوڵی پەردەپۆشکردنی ئەم ڕووداوەی داوە، بەڵام بەهۆی کۆڵنەدانی بنەماڵەی ئارمیتا ئەم هەوڵەشیان سەرینەگرتووە ، دواتر  ویستوویانە دەست بەسەر تەرمەکەیدا بگرن و فشار بخەنە سەر بنەماڵەکەی بۆ ئەوەی بەنهێنی لە شاری  کرماشان بینێژن.

بەپرسیاریەتی سەرەکی ڕژێمی  ئێرانە،کە   کوشتن و توندوتیژی بەرامبەر بە کورد بۆتە ڕۆتینی ڕۆژانە  ،هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو مامۆستای چالاکوانی زمانی کورد بە ناوەکانی سروە پورمەحەممەدی  و ئیدریس مینبەری بە تۆمەتی وانە وتنەوە بە زمانی کوردی لە شاری سنە بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکومکراون .

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی  کوردستانی بە توندی کوشتنی ئارمیتا گراوەند سەرکۆنە و شەرمەزاردەکات ، سەرەخۆشی خۆیان بۆ خێزان و کەسەوکاری ڕادەگەیەنن ، کەبەداخەوە کوشتن و توندوتیژی دژی گەلی کوردمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆتە دیاردەیەکی ترسناک  جێگای هەڵوێست وەرگرتنە .

قسەکردن و فێربوون بە زمانی کوردی مافێکی سروشتی گەلی کوردە. داوای ئازادکردنی هەردوو مامۆستای چالاکوانی زمانی کوردی سروە پورمحەممەدی  و ئیدریس مینبەری دەکەین .

داوا لە ڕای گشتیی ئێران و جیهان دەکەین  لە بەرامبەر کردەوەکانی ڕژێمی ئێران بێدەنگ نەبن.

بێ دەنگی، پشتیوانییە لەکردەوەکانی ڕژێمی  ئێران !

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی  کوردستان

info@kurdishdc.org

Ev malper cookies bikar tîne da ku ezmûna xwe baştir bike. Em ê texmîn bikin ku hûn bi wê re baş in, lê hûn heke hûn bixwazin dikarin bidin aliyekî. Qebûl kirin