لە کاتێکدا کە میللەتی ئێمە بە مێژوویەکی پڕ لە ئازار و ئاوارەییدا تێپەڕی، وڵاتانی ئەوروپا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا، ئوسترالیا و سەرانسەری جیهان، باوەشی مرۆڤدۆستانەیان بۆ گەلەکەمان کردەوە و بوونە پەناگەیەکی ئارام تاوەکو لە سایەی یاسا و دیموکراسیدا ژیانێکی سەربەرزانە بنیات بنێینەوە، ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە ناوی سەرجەم کوردستانییانی دیاسپۆراوە، سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆمان بۆ گەلان و حکومەتەکانی ئەو وڵاتانە دووپات دەکەینەوە، چونکە گەلی کوردستان هەمیشە بە وەفاداری و سوپاسگوزارییەوە دەڕوانێتە ئەو دەرگایانەی لە ڕۆژە سەختەکاندا بە ڕوویدا کرانەوە
بەیاننامەیەک لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە بۆ کوردستانییانی دیاسپۆرا
کوردستانییانی تێکۆشەری نیشتەجێی دیاسپۆرا
لە کاتێکدا کە میللەتی ئێمە بە مێژوویەکی پڕ لە ئازار و ئاوارەییدا تێپەڕی، وڵاتانی ئەوروپا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا، ئوسترالیا و سەرانسەری جیهان، باوەشی مرۆڤدۆستانەیان بۆ گەلەکەمان کردەوە و بوونە پەناگەیەکی ئارام تاوەکو لە سایەی یاسا و دیموکراسیدا ژیانێکی سەربەرزانە بنیات بنێینەوە، ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە ناوی سەرجەم کوردستانییانی دیاسپۆراوە، سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆمان بۆ گەلان و حکومەتەکانی ئەو وڵاتانە دووپات دەکەینەوە، چونکە گەلی کوردستان هەمیشە بە وەفاداری و سوپاسگوزارییەوە دەڕوانێتە ئەو دەرگایانەی لە ڕۆژە سەختەکاندا بە ڕوویدا کرانەوە.
ئەمڕۆ، سەرباری ئەو کێشە، ئالنگاری و گرژییانەی لە بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا سەریان هەڵداوە، داوا لە تەواوی هاونیشتمانییانمان لە دیاسپۆرا دەکەین بەوپەڕی هۆشیارییەوە مامەڵە بکەن، لەسەرووی هەموو شتێکەوە پابەندی دەستوور، یاسا و ڕێساکانی ئەو وڵاتانە بن و بە هیچ شێوەیەک نەچنە سەر شەپۆلی ئەو ئاژاوە و نائارامییانەی کە دروست بوون، پێگەی کوردستانییان هەمیشە پارێزەری ئاشتی، سەقامگیری و شارستانییەت بووە، بۆیە باشترین دەربڕینی سوپاسگوزاریمان بۆ وڵاتانی خانەخوێ ئەوەیە کە بەشێک بین لە پاراستنی ئاسایش و سەروەریی یاساکانیان، نەک بەشێک لە ئاڵۆزییەکان.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
23.10.2026