ڕۆمانیا: بەشدرای نوێنەری كۆنفێدراسیۆن لە كۆڕبەندێكی نێودەوڵەتی 

ڕۆژێ هەینی ڕێكەوتی ١٣ی نوڤۆمبەری ٢٠٢٦،  مستەر كورد بەرپرسی ئۆفیسی پێوەندییە نێونەتەوەیەكانی كۆنفێدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بەڕێز جۆرج سیمۆن سەرۆكی پارتی هاوپەیمانی بۆ یەكگرتنی ڕۆمانییەكان بەشداری كۆڕبەندی ئورووپای كرد كە لە پاڕلمانی ڕۆمانیا لە شاری بوخارێست پێتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەچێ لە ژێر ناوی «ڕوانگە، ناسنامەو پەروەردە». ڕێکخەری کۆڕەکە پارتی ”AUR”، «هاوپەیمانی بۆ یەکگرتنی ڕۆمانییەکانە».

بابەتە سەرەکییەکانی كۆربەندەكە بریتییە لە داهاتووی ئەورووپا، ناسنامەی نەتەوەیی و سەروەریی وڵاتان كە تێیدا جەخت لە هاوکاریی نێوان وڵاتە سەربەخۆکان و پاراستنی نەریتەکان دەکاتەوەو شاندی پتر لە ٥٠ وڵات تێیدا بەشدارن.

لەم كۆڕبەندە گرنگە نێودەوڵەتییەدا، ڕەحیم ڕەشیدی لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا، ئەندامانی پەرلەمانەکانی وڵاتە ئەورووپییە بەشداربووەکان، هەروەها سیاسەتمەداران و نوێنەرانی حکومەتەکان، سەبارەت بە گرنگیی خەباتی پێشمەرگەی کوردستان دژ بە تیرۆریزم، کاراكردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، گرنگیی پاراستنی هەرێمی کوردستان و پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لێكەوتەكانی شەڕی ئەمریكاو ئێران گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕای کرد.

ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا و پەرلەمانەکانی وڵاتە ئەورووپییەکان جەختیان لە پشتیوانیی هەمەلایەنەی خۆیان بۆ پێشمەرگەی کوردستان و بە تایبەتی هەرێمی کوردستان کردەوەو بە گەرمی پێشوازییان لە ئامادەبوونی نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی کرد.

هەروەها بەڕێز شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ڕێکخەرانی کۆڕەبەندەكە گفتوگۆی کردو سوپاسی بانگهێشتکردنی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بۆ كۆربەندەكە کرد. ناوبراو جەختی لە بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ ئەم دامەزراوە گرنگە نێودەوڵەتییەو کارکردنی هاوبەش بۆ بەرنامەکانی داهاتوو كردەوە.

هەروەها پێویستە بگوترێ كە د. دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بروكسێل بەشداری كۆربەندەكەیە.

Ev malper cookies bikar tîne da ku ezmûna xwe baştir bike. Em ê texmîn bikin ku hûn bi wê re baş in, lê hûn heke hûn bixwazin dikarin bidin aliyekî. Qebûl kirin