Komkar EU
کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە ئەوروپا

ناوەندی هانۆڤەر یەکەم کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا

بە سەرپەرشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هانۆڤەر٫ یەکەم کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا و دەستەی کارگێڕی نوێ هەڵبژێردران.

بە سەرپەرشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هانۆڤەر٫ یەکەم کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا و دەستەی کارگێڕی نوێ هەڵبژێردران.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتی کۆڤان ئامێدی بەرپرسی رێکخستنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوندی کوردستانی، ناوەندی هانۆڤەر یەکەم کۆنفرانسی خۆی بە سەرکەوتویی ئەنجامدا و دەستەی کارگێڕی نوێ هەڵبژێردران.

سەرەتای کۆنفرانسەکە بە وەستانی خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕێگای سەربەخۆیی کوردستان دەستیپێکرد، دواتر لەلایەن ئارێز داراپور بەرپرسی پێشووی ناوەند، بە وتەیەک بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد، پاشان کارەکانی کۆنفرانس دەستیپێکرد.

دواتر لەلایەن کۆڤان ئامێدی بەرپرسی ڕێکخستنی کۆنفدراسیۆن، باسی لە دیدگا و پرەنسیپەکانی بەڕێوەبردنی فدراسیۆن و ناوەندەکان کرد و، زانیارییەکی گشتی لەوبارەوە ڕوون کردەوە.

پاشان بوار بە وتوێژ و پرسیاری ئامادەبوان درا و، وەڵامی پێویستی پرسیارەکان درانەوە، هاوکات لە هەڵبژاردنێکی ئازاددا، دەستەی کارگێڕی نوێ هەڵبژێردران، کە پێکهاتبوون لە پێنج کەس بۆ دەستەی کارگێڕی و دوو کەسیش وەک یەدەک هەڵبژێردران. بەم جۆرە:-

1 -سالار کەرکووکی بەرپرسی ناوەند
2 -باییز سابیر سکرتێری ناوەند
3 -دیندار خاشۆ بەرپرسی ڕاگەیاندن
4 -سالم عەلی بەگ بەرپرسی کۆمەڵایەتی
5 -یەحیا مەلەک بەرپرسی دارایی
6 -حەمید ئیبراهيم
7.-ئارێز داراپور

جێی باسە، خۆشەوی میرزا ئەندامی کۆمیتەی گشتیی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەی کۆنفرانسەکە بوو، هەروەها لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە دەستەی نوێی کارگێڕی ناوەندی هانۆڤەر کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن.

Ev malper cookies bikar tîne da ku ezmûna xwe baştir bike. Em ê texmîn bikin ku hûn bi wê re baş in, lê hûn heke hûn bixwazin dikarin bidin aliyekî. Qebûl kirin