Komkar EU
کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە ئەوروپا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستان کۆنگرەی ساڵانەی خۆی لە بەلجیکا سازکرد

کۆنگرەکە لەلایەن جێگری سەرۆک خاتوو ناسک نەسیریەوە کرایەوە و بە وتارێکی گەرم و گوڕ بەخێرهاتنی میوانان و ئەندامانی ناوەند دەستیپێکرد.
لە نێو میوانەکاندا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا بەڕێز دلاوەر ئاژگەیی بەشداری کۆنگرەی کرد و وتارێکی سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی ناوەند پێشکەش کرد و پشتیوانی خۆی بۆ کۆنگرە دەربڕی.

 . بەڕێز زێغەر دیبیسەر،نۆێنەری پارتی N-VA (پارتی لیبراڵی نیشتمانی) لە ناوچەی ڤلاندێرن وتارێکی پێشکەش کرد. بەڕێز زێغەر خۆی بە دۆستی کورد دەزانێ، بە گەرمی پشتیوانی خۆی بۆ کورد دەربڕی.
نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا بەڕێز ئاراس ئیسماعیل بەرپرسی کۆمەڵەی هیڤی و ئەکرەم حەمۆ بەرپرسی بەشی سەنگەر و پێشمەرگە لە ئەوروپا عەبدولرزاق مەجید لە کۆنگرەدا قسەی کرد و لە وتارەکانیاندا ئاماژەیان بە کارەکانی ناوەند کرد . ڕێزدار عەبدولڕەزاق مەجید، بۆ کار و چالاکییەکانی ناوەند، تابلۆیەکی پێکهاتوو لە وێنەی سەرۆک مەلا مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانی پێشکەش بە سەرۆکی ناوەند، مەزڵوم دێلی کرد.
بەڕێز کۆڤان ئامێدی بەرپرسی کاری ڕێخکستن سکرتێری کۆنفدراسێۆنی ڕەوەندنی کوردستان وتارێکی لەسەر کار و چالاکییەکانی کۆنفدراسێۆن و بارودۆخی نوێ پێشکەش کرد.
هەروەها پەرلەمانتار کۆنمێتسو لە پارتی N-VA بە ناردنی پەیامێک پشتگیری کۆنگرەی کرد. هەروەها ڤێرلی بۆڤین و مود ڤانهۆڵ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لۆڤین لە پارتی N-VA بەشداریان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.
کۆبوونەوەکە بە هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی بەردەوام بوو و ٩ کەس بۆ دەستەی کارگێڕی نوێ هەڵبژێردران. هەروەها ژنان و گەنجان لە دەستەی بەڕێوەبەریدا بەشدارییان کرد.

Ev malper cookies bikar tîne da ku ezmûna xwe baştir bike. Em ê texmîn bikin ku hûn bi wê re baş in, lê hûn heke hûn bixwazin dikarin bidin aliyekî. Qebûl kirin