Komkar EU
کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە ئەوروپا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤیەننا کۆنفرانسی خۆی بەست

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤیەننا، بە ئامادەبوونی هەریەکە لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سکرتێری کۆنفدراسیۆن، بەرپرسی مەکتەبی سەرپەرشتیکاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی، هاوکات بە بەشداری زیاتر لە 100 کوردی پارچە جیاوازەکانی کوردستان، کۆنفرانسی ناوەندەکە لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بەڕێوەچوو.

ڕۆژی 14.01.2024، بە ئامادەبوونی هە

یەکە لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئیسماعل کامل، سکرتێری کۆنفدراسیۆن کۆڤان ئامێدی، بەرپرسی مەکتەبی سەرپەرشتیکاری ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی قارەمان عوسمان، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤیەننا، کۆنفرانسی خۆی لەو شارە بەست و، چەندین کەسی نوێ بوونە ئەندامی ناوەندەکە.

جێی باسە، ژمارەی ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە زیاتر لە ١٠٠ کەس دەبوون، دواتر هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە دەستی پێکرد و، لە کۆی ١٠٦ ئەندام ٩ ئەندام وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی هەڵبژێردران، کە بریتی بوون لە کوردانی پارچەکانی کوردستان.

Ev malper cookies bikar tîne da ku ezmûna xwe baştir bike. Em ê texmîn bikin ku hûn bi wê re baş in, lê hûn heke hûn bixwazin dikarin bidin aliyekî. Qebûl kirin